داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مرۆ به‌ جیا دوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێقۆڵی‌ ئه‌نجامده‌درێت

وابریاره‌ ئه‌مرۆ له‌سه‌ر پرسی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام دوانیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی یه‌كێتی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ و پارتی‌ دیموكرات كۆده‌بنه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و شێوازی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ تاوتوێ‌ ده‌كرێت هاوكات باس له‌ داخوازییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ بۆ شێوازی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و پارتی‌ و یه‌كێتیدا به‌رێوه‌ده‌چێت.
كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پێشتر رایگه‌یاندووه‌ باشكردنی‌ بارودۆخی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك یه‌كێكه‌ له‌ مه‌رجه‌كانیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان.
دوێنێش یه‌كێتی‌ نێشتیمانی‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.


422 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2017

بابەتی زیاتر