داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌وه‌ی له‌ مه‌نده‌لی روویدا له‌ كه‌ركوك روونادات



پارێزگاری كه‌ركووك، نه‌جمه‌ددین كه‌ریم رایگه‌یاند ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ پارێزگای كه‌ركووك كراوه‌ وده‌ڵێت "ترس له‌وه‌ نییه‌ رووداوه‌كانی مه‌نده‌لی له‌ كه‌ركووك دووباره‌ ببنه‌وه‌ و كه‌ركووك پارێزراوه‌". 

پارێزگاری كه‌ركووك، نه‌جمه‌ددین كه‌ریم له‌ لێدوانێكدا له‌باره‌ی بایكۆتكردنی پڕۆسه‌ی گشتپرسی له‌ لایه‌ن به‌ره‌ی توركمانییه‌وه‌ رایگه‌یاند "ئێمه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر قسه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی توركمان برا و خوشكی ئێمه‌ن، ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژیین و ئاینده‌مان پێكه‌وه‌یه‌، حزبێك له‌ كه‌سانێك پێكهاتووه‌، به‌ڵام میلله‌تی توركمان جیاوازه‌". 

له‌باره‌ی مه‌ترسی له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی مه‌نده‌لی كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌دروز به‌ پاڵپشتیی گرووپێك له‌ چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ناحییه‌كه‌ و به‌رپرسه‌ كورده‌كانییان له‌سه‌ر كار به‌زه‌بری چه‌ك له‌سه‌ر كار لابرد، پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌ددین كه‌ریم رایگه‌یاند "نه‌خێر ترس نییه‌ له‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ مه‌نده‌لی روویاندا له‌ كه‌ركووك دووباره‌ ببێته‌وه‌". 

633 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2017

بابەتی زیاتر