داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چالاكوانان داوا ده‌كه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێگری بكات له‌ په‌خشكردنی درامای نه‌شیاو


زیاتر له‌ 50  چالاكوان و رۆژنامه‌نوس و رێكخراویی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌سه‌ر په‌خشی‌ به‌رنامه‌ و درامای‌ به‌شێك له‌ كه‌ناڵه‌كان هاتنه‌ ده‌نگ و یاداشتێكیان ئاراسته‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌ و وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ كرد.
له‌ دوای‌ بلاو كردنه‌وه‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ و دراما له‌ چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه‌ كه‌ شیاویی‌ كۆمه‌ڵگای‌ و خێزانی‌ كوردی‌ نین له‌ یاداشته‌كه‌دا ئه‌و چالاكوان و رێكخراوانه‌ داوا ده‌كه‌ن وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و داواكاری‌ گشتی‌ بیته‌ ده‌نگ و  رێگر بێت له‌ بلاو كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ به‌رنامه‌ و دارامایانه‌ به‌ ناوی‌ پرۆفیشناڵ بوون و بێ‌ لایه‌ن بوونه‌وه‌.
به‌شێك له‌و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان باوه‌ریان وایه‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌خلاق و ره‌وشتی‌ به‌رزی‌ خێزانی‌ كوردی‌ هه‌یه‌ و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و تێكدانی‌ ده‌به‌ن.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ رۆشنبیری‌ و هونه‌ری‌ سلێمانی‌ وتی‌ : ئه‌و دۆسیه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌وانه‌وه‌ نیه‌ و پێویسته‌ كاری‌ جدی‌ له‌و باریه‌وه‌ بكرێت و به‌ یاسا و رینمایی‌ رێكبخرێنه‌وه‌.


409 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2017

بابەتی زیاتر