داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ ئه‌نجامی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ نه‌بوو


په‌یام ـ هه‌ولێر

كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ و پارتی‌ به‌بێئه‌نجام كۆتایی‌ هات‌و مه‌لا به‌ختیاریش ڕایگه‌یاند: بۆ بڕیاردانی‌ كۆتایی‌ سبه‌ی یان دوو سبه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پارتی‌ دیموكرات و یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

شاندی پارتی دیموكرات پێكهاتبوون له‌ فازڵ میرانی و ئازاد به‌رواری و ڕۆژ نووری شاوێس، هه‌روه‌ها شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ جه‌لال جه‌وهه‌ر و، شۆڕش حاجی و، ڕه‌ئووف عوسمان و، هیمداد هیرانی پێكهاتبوون.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.
پاش چه‌ند كاتژمێر له‌ گفتوگۆ، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی شاندی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد "گۆڕان و پارتیش له‌سه‌ر حه‌وت خاڵه‌كه‌ی یه‌كێتی‌ ڕازی بوون، به‌ڵام له‌سه‌ر میكانیزمی جێبه‌جێكردنی گفتوگۆكراوه‌".

وتیشی‌ "بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ گفتوگۆی‌ ماوه‌". بڕیاریشه‌ گۆڕان له‌ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا بۆچوونی‌ خۆی‌ یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌.


922 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2017

بابەتی زیاتر