داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌یدسادق.. چه‌ند كتێبخانه‌یه‌كی بچووك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌


په‌یام ـ سه‌یدسادق

به‌ مه‌به‌ستی گرنگیدانی‌ زیاتر به‌ كولتووری‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان، كتێبخانه‌ی بێخود له‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق چه‌ند كتێبخانه‌یه‌كی له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان دروستكردووه‌.
كتێبخانه‌ی‌ ناوبراو له‌و جێگایانه‌ی كه‌ زۆرترین خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كه‌ن له‌ نموونه‌ی‌ سه‌رتاشخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان، كتێبخانه‌ی‌ بچووكی‌ دروستكردووه‌.

ئامانجێكی‌ دیكه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن، تا كاتی‌ ڕایكردنی‌ كاره‌كانیان له‌بری خۆ سه‌رقاڵكردن به‌ مۆبایل و ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی‌ دیكه‌وه‌، كتێب بخوێننه‌وه‌.
خه‌ڵكی‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ كارێكی‌ به‌نرخ وه‌سفده‌كه‌ن. خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت: به‌نیازه‌ له‌ داهاتوودا له‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كانی‌ سه‌یدسادق كتێبخانه‌ دروستبكات.


469 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2017

بابەتی زیاتر