داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان: بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی‌ عێراق قبوڵنه‌كراوه‌


دوای ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڕیارێكی دژی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت و هه‌ریه‌ك له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا هاتووه‌ ئێمه‌ پیشتر ڕامانگه‌یاند بوو كه‌ ڕیفراندۆمی هه‌رێم و ناوچه‌دابڕاوه‌كان دوابخرێت و كێشه‌كان به‌ ده‌ستوور و یاسا چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕوویدا ده‌ركردنی‌ بریارێكی نایاساییه‌ و دژی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه‌ و له‌لایه‌ن پیكهاته‌كانی‌ دیكه‌وه‌ به‌بێ وه‌رگرتنی‌ ڕا و بۆچونی‌ لایه‌نه‌ كوردیه‌كان و فه‌رزكرنی‌ ئه‌مری واقع بوو، ئه‌وه‌ش قبوڵنه‌كراوه‌ و كاردانه‌ی‌ خراپی بۆ گه‌لی عێراق ده‌بێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هیچ ده‌زگایه‌كی یاساییه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ریفراندۆمی هه‌رێم و ناوچه‌دابڕاوه‌كان نا ده‌ستووریه‌، بۆیه‌ داوا له‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كه‌ین هه‌موو ڕێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

هاوكات یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و گۆڕان كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیان به‌ست و تێیدا ئیدانه‌ی‌ ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مانی‌ عێراقیان كرد و به‌ كارێكی نایاسایی و نا ده‌ستووری وه‌سفیان كرد

1195 جار خوێندراوەتەوە
12/09/2017

بابەتی زیاتر