داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕاگەیاندنى پەرلەمانى کوردستان: بۆ دانیشتنى سبەینێ واژۆی ڕێژەى یاسایی ئەندامان پێشکەشکراوە

ڕاگەیاندنى پەرلەمانى کوردستان لە نوسراوێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت، واژۆی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکراوە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٧ .

لە ڕاگەیەندراوەکەی پەرلەمانی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، لە کاتێکدا کە دۆخی کوردستان بە هەلومەرجێگی چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت پیویستە پەرلەمانی کوردستان ڕۆڵی مێژووی خۆی ببینێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "واژۆی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ڕۆژی ١٤ ئەم مانگە".

هاوكات میدیای‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بڵاویانكرده‌وه‌ سبه‌ینێ‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و رێكاره‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر.

له‌وباره‌وه‌ ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ به‌ میدیای‌ حزبه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌ وه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی‌ كراوه‌ سبه‌ینێ‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هاوكات میدیای‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ بڵاویكرده‌وه‌ سبه‌ینێ‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و بریاره‌ راگه‌یه‌ندراوێكیش به‌ ناوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆیان له‌ سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ده‌رنه‌بڕیووه‌.

688 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2017

بابەتی زیاتر