داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ سلێمانییه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌


نوێنه‌ری سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانێتیی دژی‌ داعش گه‌یشته‌ سلێمانی‌ و له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كۆبوه‌وه‌.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعش، گه‌یشته‌ شاری‌ سلێمانی‌.
له‌ ئێستادا مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ و پاڤێڵ تاڵه‌بانی‌ و لاهوور شێخ جه‌نگی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ دۆگلاس سلیمان، باڵیوزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و كین گرۆس، كونسووڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ریی‌ برێت مه‌كگۆرك ده‌كه‌ن.
شه‌وی رابردووش برێت مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌، بڕیاره‌ دواتریش سه‌ردانی‌ هه‌ولێر بكات.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ناوبراو په‌یامی‌ ئه‌مریكا بۆ دواخستنی‌ ڕیفراندۆم ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌رپرسانی‌ هه‌ رێم.


517 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2017

بابەتی زیاتر