په‌یام ـ گه‌رمیان
رائید عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند "به‌هه‌وڵی خودی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان و به هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان توانیمان به‌شی به‌ڵگه و تاوان له نێو دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه".
ڕاشیگه‌یاند"به‌شی به‌ڵگه و تاوان یه‌كێكه له بهشهگرنگهكانی پۆلیس به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌ئه‌نجامی تاوان دیاره ئه‌م به‌شه له‌ڕووی سیستمی ههیكهلییهوه له نێو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان بوونی هه‌بووه بهلاَم به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئه‌كتیف و كارا نه‌كرابوو".
به‌شی به‌ڵگه و تاوان پێكدێت له هه‌ر یه‌كه له هۆبه‌كانی (په‌نجه‌مۆر و پشكنینی چه‌ك و هۆبه‌ی ده‌ست نووس و ته‌زویرات)
509 جار خوێندراوەتەوە
13/09/2017