داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مه‌كگۆرك داوای دواخستنی ریفراندۆمی كردووه‌ له‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه‌

برێت مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و گۆڕان كۆبووه‌وه‌ و، ئه‌ندامێكی‌ ژووری‌ دیبلۆماسیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش ئاشكرای‌ كرد: نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا داوای‌ دواخستنی‌ ڕیفراندۆمی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ كردووه‌.
برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعش به‌ یاوه‌ری‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق و سه‌ركونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ شاری‌ سلێمانیی‌ كرد.
مه‌كگۆرك به‌ جیا له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبووه‌وه‌.
هۆشیار عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ ژووری‌ دیبلۆماسیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاشكرای‌ كرد "مه‌كگۆرك به‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ ئه‌مریكا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌ له‌ 25ی‌ ئه‌یلوولدا".
هۆشیار عومه‌ر وتیشی‌ "مه‌كگۆرك داوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ ڕیفراندۆم له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌‌ دوابخرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ژووری‌ دیبلۆماسیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "شانده‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان كردووه‌ ‌و ئاماده‌ن بۆ دامه‌زراندن ‌و دروستكردنی‌ چوارچێوه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا".
وتیشی‌ "نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا پێی وتوون له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ‌و به‌ریتانیا تیمێك له‌ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ نیچوان هه‌رێم و به‌غدا دروست ده‌كه‌ن".

1028 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2017

بابەتی زیاتر