داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

توركیا: هه‌رێم باجی‌ سووربوونی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم ده‌دات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پشتگیریی‌ خۆی‌ بۆ بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ڕیفراندۆم ده‌ربڕی‌ و، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات: هه‌رێم باجی‌ سووربوونی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم ده‌دات.

جارێكی‌ دیكه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا جه‌ختی‌ له‌ هه‌ڵوێستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ دژایه‌تیكردنی‌ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێم له‌ 25ی‌ ئه‌یلوول كرده‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئامۆژگارییه‌ دۆستانه‌كان به‌ڵام هه‌رێمی كوردستانی پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم ده‌كات، كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌رێم ئه‌وه‌ له‌به‌رچاوبگرێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ باجی ده‌بێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ به‌ خۆشحالیه‌وه‌ پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی 12ی ئه‌یلوولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات كه‌ تیایدا هاتووه‌ "ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت، نایاساییه‌ و ئه‌و هه‌وڵه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت "داوا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه‌ هۆشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و له‌و هه‌ڵوێسته‌ هه‌ڵه‌یه‌ پاشگه‌زبێته‌وه‌".
توركیا پشتگیریی‌ خۆی‌ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و یه‌كێتیی سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی نێوانیان راگه‌یاندووه‌.


677 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2017

بابەتی زیاتر