داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یه‌كێتی له‌سه‌ر لابردنی پارێزگاری كه‌ركوك هاته‌ ده‌نگ


  په‌یام ـ سلێمانی
         
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: لابردنی پارێزگاری كه‌ركوك نا یاساییه‌و جێی قبوڵ نییه‌و به‌توندی له‌دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: حكومه‌تی عێراق سزای سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك-یش مه‌نتقی نیه‌و به‌توندی له‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

وتیشی: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌وشێوازه‌ نابێت و پێویست ناكات (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) فاتوره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بدات.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌وه‌ دووه‌مینجاره‌ په‌رله‌مانی عیراق بڕیاری نا یاسایی و نا شه‌رعی و گێره‌شێوێنی و نا مه‌نتقی له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی كوردستان ده‌دات و جێی قبوڵ نییه‌.

1344 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2017

بابەتی زیاتر