داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ شایسته‌ داراییه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرت


په‌یام ـ 


كۆمپانیای دی‌ ئێن ئۆی‌ نه‌رویجی‌ ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ 75 ملیۆن دۆلاری‌ وه‌كو شایسته‌ داراییه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌.

كۆمپانیای DNOی‌ بواری‌ وه‌زه‌ی‌ نه‌رویجی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد "كۆمپانیاكه‌ 75 ملیۆن و 34 هه‌زار دۆلاری‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رگرتووه‌".

وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كاره‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ناوبراوه‌ له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ وه‌به‌رهێنانی‌ تێدا ده‌كات.
كۆمپانیای‌ دی‌ ئێن ئۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و شایسته‌ داراییه‌ له‌ نێوان خۆی‌ و كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرژیی هاوبه‌شیدا دابه‌ش ده‌كرێت".

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی‌ نه‌وت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌رهه‌می‌ ڕۆژانه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 69 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌، له‌مساڵیشدا ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كۆمپانیاكه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌دا پێنج به‌رزبووه‌ته‌وه‌.


620 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2017

بابەتی زیاتر