داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. ساڵانه‌ زیاتر له‌ 150 منداڵ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ده‌بن

به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا سالاَنه‌ له‌شاری سلێمانیدا 150 منداڵی توشبوو به‌ نه‌خۆشی شێربه‌نجه‌ تۆمارده‌كرێت و چاره‌سه‌ریان پێده‌درێت. وه‌زیری ته‌ندوستی هه‌رێم ده‌ڵێت هێشتا هه‌رێمی كوردستان له‌خوار ستاندارده‌ جیهانیه‌كانی توششبون به‌شێرپه‌نجه‌وه‌یه‌.
له‌باره‌ی ئاستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند"سالاَنه‌ دوو هه‌زار و 500 هاولاَتی توشبوو به‌نه‌خۆشی شێربه‌نجه‌  بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌نێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشیخانه‌ی هیوا به‌په‌یامی راگه‌یاند"باوترینی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مندالاَن پێكهاتوون له‌ شێربه‌نجه‌ی خوێن و مێشك و ده‌مار و مۆخ.
ووتیشی به‌راوورد به‌سالاَنی رابردوو ڕێژه‌ی توشبوونی مندالاَن به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌وه‌. ته‌نها له‌م ساڵدا زیاتر له‌ 150 منداڵی توشبوو به‌شێربه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا تۆمار كراون.


691 جار خوێندراوەتەوە
14/09/2017

بابەتی زیاتر