داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ببێته‌وه‌


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ نێوان فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ ڕۆژی‌ ڕیفراندۆم كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی‌ كۆنووسێكی‌ بڵاوكراوه‌ی‌ نێوان فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هه‌ردوو فراكسیۆن ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ دانیشتنی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕێككه‌وتوون.

به‌پێی‌ كۆنووسه‌كه‌، فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ڕۆژی‌ 25ی‌ ئه‌یلوول وه‌كو ڕۆژی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕیفراندۆم.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ وه‌كو سكرتێری‌ كاتیی‌ په‌رله‌مان دیاری‌ بكه‌ن.
له‌ كۆنووسه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ "كۆبوونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌م له‌ دوای‌ 15ی‌ ئه‌یلووله‌وه‌ ده‌وام ده‌بن".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هێشتا وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتییان سه‌باره‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام فراكسیۆنه‌كانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌بێ‌ گوێدانه‌ دانیشتنی‌ لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتنی‌ دووقۆڵییان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ئه‌نجام داوه‌.

هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جه‌خت له‌ ڕێككه‌وتنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ لایه‌نه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌نه‌وه‌.

351 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2017

بابەتی زیاتر