داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسێك، له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.
له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تێیدا ئاماده‌یه‌، پرسی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجام بدرێت‌و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی له‌و باره‌وه‌ تاووتوێ بكرێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی ڕاپرسی‌و دوایین فشاره‌كانی ئه‌مریكا ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواخستنی ده‌خرێته‌ به‌ر باس.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی داوای‌ بێ مه‌رجی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێشوو ده‌كرده‌وه‌، له‌باره‌ی‌ ڕاپرسییشه‌وه‌ ڕای‌ وابوو كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخرێت‌و له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدرێت.


659 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2017

بابەتی زیاتر