داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی جه‌خت له‌ رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌نه‌وه‌


كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ و، جه‌خت له‌ ڕێككه‌وتنی‌ نێوان لایه‌نه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان كرایه‌وه‌.

كاتژمێر پێنج و 30 خوله‌كی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ شاندی‌ باڵای‌ هه‌ردوو لایه‌نی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی‌ هه‌ردوو حیزب پرسی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانیان تاوتوێ‌ كرد.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانه‌كانی‌ هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێشتر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ باشیان زانیوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و كۆمه‌ڵدا به‌ تایبه‌ت جه‌خت له‌ ڕێككه‌وتنی‌ له‌پێشینه‌ی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كراوه‌ته‌وه‌.

552 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2017

بابەتی زیاتر