داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

برێت مه‌كگۆرك: كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمه‌


برێت مه‌كگۆرك ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئاشكرایشی‌ كرد: به‌دیلی‌ ڕیفراندۆم گفتوگۆی‌ جدییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.

پاش زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌كه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم و مه‌سعوود بارزانی‌، ئێواره‌ی‌ دوێنێ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعش، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ئاشكرا كرد.
برێت مه‌كگۆرك ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا پشتگیریی‌ ڕیفراندۆم ناكات و، ئه‌وه‌ بۆچوونی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ نه‌ك به‌ ته‌نها ئه‌مریكا".
مه‌كگۆرك وتیشی‌ "بارزانی‌ پێشتر داوای‌ به‌دیلی‌ ڕیفراندۆمی‌ له‌ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا كردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌دیلێك بۆ ڕیفراندۆم پێشنیار ده‌كه‌ن".
ناوبراو ئاماده‌ نه‌بوو ورده‌كاریی‌ به‌دیله‌كه‌ ئاشكرا بكات، به‌ڵام ڕایگه‌یاند "به‌دیله‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانان ته‌ركیز ده‌كات له‌سه‌ر گفتوگۆی‌ جیدیی‌ هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان".
نوێنه‌ر سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هیچ هێزێكی‌ ناو هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پشتگیریی‌ ڕیفراندۆم ناكات". كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیشی‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ مێژوویی‌ وه‌سف كرد و، وتیشی‌ "ئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌رێنی‌ بوون".
برێت مه‌كگۆرك دووپاتی‌ كرده‌وه‌ "ده‌یانه‌وێت ته‌ركیز له‌سه‌ر شه‌ڕی‌ داعش بێت و، نامانه‌وێت ئاڵۆزیی‌ ناوخۆیی‌ دروست بێت".

768 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2017

بابەتی زیاتر