Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بارزانی‌: به‌دیلی ریفراندۆممان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌ و پرۆسه‌ی ڕاپرسی دواناخرێت

 


مه‌سعود بارزانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت تاوه‌كو ئێستا به‌دیلی ریفراندۆمیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌ و پرۆسه‌ی ڕاپرسی دواناخرێت.
له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ریدا له‌ قه‌زای ئامێدی مه‌سعود بارزانی‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند حكومه‌تی به‌غدا برایه‌تی كورد و هاوبه‌شی میله‌تی‌ كوردیان قبوڵ نیه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئیدی‌ رێگه‌ش بده‌ن سه‌ربه‌خۆ بێت.
مه‌سعود بارزانی‌ وتیشی‌ زۆر خۆتان به‌ لێدوانی‌ ئه‌م و ئه‌و خه‌ریك نه‌كه‌ن و تا ئێستا هیچ به‌دیلێكیان بۆ ریفراندۆم به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه‌ و بۆیه‌ دوای ناخه‌ن و له‌واده‌ی‌ خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
مه‌سعود بارزانی‌ له‌وه‌لاَمی داواكاری ئه‌و ولاَت و لایه‌نانه‌ی‌ داوای دواخستنی‌ ریفراندۆم ده‌كه‌ن رایگه‌یاند ئه‌وان به‌و جۆره‌ دژایه‌تی‌ پرۆسه‌ی ڕاپرسی ده‌كه‌ن ئێمه‌ش حساب بۆ ره‌ئی‌ یه‌ك به‌شه‌ر ناكه‌ین. 
ئه‌و قسانه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش دوێنێ‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ به‌دیلی ریفراندۆمان داوه‌ته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد و ئه‌وانیش پێی قایل بوون، هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، دوێنێ‌ مه‌سعود بارزانی‌ رایگه‌یاندووه‌ به‌دیلی ریفراندۆمیان به‌ده‌ستگه‌شتوه‌ و پێشوازی له‌ گفتوگۆی بونیاتنه‌رانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌مرۆ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و هه‌والاَنه‌ لێدوانی‌ داوه‌ و جه‌ختی‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ریفراندۆم كرده‌وه‌.


764 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2017

بابەتی زیاتر