Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی به‌شداری دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان ناكات


فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان ناکات  له‌ راگه‌یه‌نراوێكیشدا فراكسیۆنی ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت ئیمە هەرلەسەرەتاوە بۆکۆتایی هێنان بەسەرجەم کێشە و قەیرانەکانی کوردستان لەگەڵ ئەوەبووین بە کۆدەنگی نیشتمانی پەرلەمان کاراو ئاسایی بکرێتەوە


فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت  " ئیمە هەرلەسەرەتاوە بۆکۆتایی هێنان بەسەرجەم کێشە و قەیرانەکانی کوردستان لەگەڵ ئەوەبووین بە کۆدەنگی نیشتمانی پەرلەمان کاراو ئاسایی بکرێتەوە و لەوبارەوە پرس و ڕاوێژ بەهەموو فراکسیونەکان بکرێت و بەرنامەی کاربەشێوەی یاسایی و ڕێکاری خۆی دابندرێت،بەڵام بەداخەوە لەوبارەوە هیچ پرس و ڕاوێژێکمان پێ نەکراوە و بەرنامەی کارکە تەنها لەلایەن دوفراکسیونەوە دانراوە و لەمیدیاکانەوە گوێ بیست بووین." 

بەرای فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی پێویست بوو یەکەم خاڵی بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری 64ی پاشەکەوتی ئەنجومەنی وەزیران بێت کەلەدەرەوەی پەرلەمان وبەنایاسایی سەپێندراوە بەسەرفەرمانبەران و خەلکی بەشمەینەتی کوردستانداکەبەداخەوە لەدورو نزیک لەبەرنامەی کارئاماژەی پێ نەکراوە،وەهیچ گرەنتی وزەمانەتێکیش نییە لەداهاتوودا بخرێتە بەرنامە وەو کاری جدی لەسەربکرێت و هاوڵاتیانی کوردستان لە سیاسەتی سک هەڵلوشین وبرسی کردن ڕزگاربکرێن..

708 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2017

بابەتی زیاتر