داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی هه‌رێم: بڕیارى لادانى پارێزگارى كه‌ركوك قبووڵ ناكەین

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ بلاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ "بڕیارى لادانى پارێزگارى كه‌ركوك قبووڵ ناكەین".


حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت "بڕیارى نابه‌رپرسانه‌ى په‌رله‌مانى عیراق به لادانى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ى، لاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مایه قبووڵكردن نییه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هاوكارى و پشتگیریكردنى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ركووك كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه هه‌ڵبژێردراوه به‌رده‌وام ده‌بین و وه‌ك پارێزگارى شه‌رعیى كه‌ركووك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".

حکومەتی هەرێم دەڵێت "پارێزگاری کەرکوک كه له به‌ڕێوه‌بردن و پێشخستن و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و پته‌وكردنى پێكه‌وژیان و ئاشته‌وییى نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كه‌ركووكدا ڕۆڵێكى دیار و به‌رچاوى هه‌یه و پارێزگارى له مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان كردووه‌، ده‌بووایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانى دیكه‌ى عیراقه‌وه ده‌ستخۆشى و پشتگیرى لێ بكرێت، نه‌ك بڕیارى لادان و دوورخستنه‌وه‌ى بدرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا ئەوەشهاتووە "له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدات گرژییه‌كان خاو بكاته‌وه‌، كه‌چى به بڕیارێكى ئاوا، ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه‌، نیشانده‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه كه له عێراق لۆژیكى هێزى زۆرینه كۆتایى نه‌هاتووه و پێناچێت كۆتایى بێت، ‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه ترس و نیگه‌رانییه‌كانى گه‌لى كوردستان له جێى خۆیدان و مافى ڕه‌واى خۆیه‌تى بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆى بدات".

دوای بڕیاری دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم لە پۆستەکەی نوسینگەى ڕاگەیاندنى نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بریارەکەى پەرلەمانى عێراقی بۆ لابردنى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاندووە،  بە پێی یاسا  پوچەڵە.


340 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2017

بابەتی زیاتر