داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بێگه‌رد تاله‌بانی وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان راسپێدرا

دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌شكێك له‌ فراكسیۆنه‌كان و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌پێشتر هه‌ردوو فراكسیۆنی‌ سه‌وزو زه‌رد به‌ ته‌نها بڕیاریان له‌سه‌ردابوو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ په‌یام جگه‌ له‌فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان هه‌ریه‌كه‌ له‌فراكسیۆنه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌، به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ و په‌رله‌مانتارێكی‌ مه‌سیحیه‌كان به‌شداری‌ دانیشتنه‌كه‌ ناكه‌ن.
هاوكات شه‌ش په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتی به‌هۆكاری‌ جیاجیا به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مان ناكه‌ن، كه‌پێكهاتوون له‌"ئاواز شێخ جه‌نگی، گه‌شه‌ دارا، مه‌ریه‌م سه‌مه‌د، قادر وتمان" وه‌ك هه‌ڵوێستێكی سیاسی به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شداری ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها فه‌رهاد سه‌نگاوی كه‌ به‌هۆی‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌كانیه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ده‌ركراوه‌" به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ناكات، هاوكات گۆران ئازاد به‌وپێیه‌ی چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئێستا له‌ كه‌نه‌دا نیشته‌جێیه‌، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ناكات.

جگه‌ له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ل و گۆران هاوكات فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و به‌ره‌ی توركمانی و شه‌ش ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كیتی به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن

584 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2017

بابەتی زیاتر