داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

په‌یامێك له‌ سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ـه‌وه‌



سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكیان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی


به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست..

واجارێكی تر, له‌ڕێی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی و نایاسایی په‌رله‌مانه‌وه‌, له‌ بری ئاسایی كردنه‌وه‌ی, هێنده‌ی تر دۆخی په‌رله‌مانی كوردستان نائاسایی كرایه‌وه‌.

له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌ چه‌ندین روه‌وه‌ پێشێلكاری له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌نجام درا, هه‌ر له‌ ئاراسته‌ نه‌كردنی داواكاریی دانیشتنی نائاسایی بۆ سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان, ئاماده‌ نه‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌ به‌ پێی مادده‌ی (20/ 1)ی و ماده‌ی (54/ یه‌كه‌م/ 1-2)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان, پێشێل كردنی ڕێوشوێنی گفتوگۆكردنی ئه‌ندامان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان به‌پێی ماده‌كانی (55- 58- 74)ی په‌یڕه‌و, نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه‌ی بڕیار و ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆی و ئاراسته‌ كردنی بۆ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار و ئاماده‌ كردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ و رێوشوێنه‌كانی گفتوگۆ كردنی پڕۆژه‌ی بڕیار و ڕاپۆرتی لیژنه‌ له‌سه‌ری له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان و په‌سه‌ند كردنی به‌پێی ماده‌كانی (71 و 72).
بۆیه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا نایاسایی ده‌ره‌نجامه‌كانیشی پوچه‌ڵن.
هه‌مو ئه‌م پێشێلكاریه‌ په‌یڕه‌وییانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئامانجمان بو كه‌ سه‌رده‌می كاری ناقانونی له‌ كاری په‌رله‌مانی كۆتایی پێبهێنین و, بچوكترین هه‌ڵه‌ی په‌یره‌وی له‌ كاره‌كانمان ڕاست بكه‌ینه‌وه‌.
ئه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بو بۆ سه‌رده‌می كاری نایاسایی له‌ كاری په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵپروزكاندنی مافی چاره‌ی خۆنوسونی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی, ئه‌م مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان, له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا نائاسایی و نایاساییدا هه‌م كه‌م نرخ و بایه‌خ كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ چاره‌نوسسازه‌یه‌ و هه‌میش هێنده‌ی تر شكاندنی شكۆی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌نجام دانی ریفراندۆم, پێویسته‌ به‌ یاسا رێكبخرێت, هه‌ر وه‌ك یاساكانی هه‌‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و, یاسای ئاماده‌ كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ ڕاپرسی.
له‌ هه‌مان كاتدا سپاردنی بڕیاردان له‌م پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌ به‌ لایه‌نی نادیار و ناڕه‌سمی و هه‌ڵنه‌بژێردراو, ته‌نازول كردنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و مه‌رجه‌عیه‌تی, كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی نایاساییه‌.
به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌ نایاساییه‌ له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان لێره‌دا بوه‌ستێت و, سه‌رباری ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان, هه‌موان كار بكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی پرینسیپه‌كانی دیموكراسی و یاساسه‌روه‌ری و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كان له‌ كاتی خۆیدا و هێنانه‌كایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و حوكمی دامه‌زراوه‌یی له‌ كوردستان.

فه‌خره‌دین قادر
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان
د. یوسف محه‌مه‌د سادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

1097 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2017

بابەتی زیاتر