په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بووه و زیاتر دانیشتنێك بوو بۆ وتارخوێندنه‌وه، نه‌وه‌ك كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
سالار مه‌حمود به په‌یامی راگه‌یاند ده‌بوایه له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا و به‌پێی ڕێكاره یاساییه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بكرایه ئه‌وكات بخرایه‌ته ده‌نگدانه‌وه، نه‌وه‌ك به‌وشێوه‌ی دوێنێ په‌رله‌مان ئه‌نجامیدا.
هاوكات سه‌رۆكی فراكسۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ دۆسیه‌ی ریفراندۆم كارا نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆبونه‌وه‌كانی و چاوه‌ڕوانی به‌شداری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانیش ده‌كه‌ن له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوودا.
1620 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2017