Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی ریفراندۆم ده‌چێته‌ به‌غدا



په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق ئاشكرایكرد "وه‌فدی‌ باڵای‌ ڕیفراندۆم هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ عێراق ده‌گاته‌ به‌غداد".
ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری‌ پارتی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند "وه‌فدی‌ كوردی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوودا ده‌گه‌نه‌ به‌غداد بۆ درێژه‌دان به‌گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ ده‌ستوریانه‌ی‌ عێراق به‌رامبه‌ر كورد كردیویه‌تی‌  و پێكهاتوون له‌ 55 مادده‌، هاوكات گه‌یاندنی‌ گرنگی‌ ریفراندۆم به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ وڵاتانی‌ جیهان".
ئه‌شواق جاف له‌باره‌ی‌ به‌دیلی‌ ڕیفراندۆمیشه‌وه‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ڕای‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كوردن و وتیشی‌ "ئه‌سته‌مه‌ ڕیفراندۆم دوابخرێت, ئه‌م گفتگۆیانه‌ش بۆ دوای‌ ڕیفراندۆمن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ پارتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌ "یاساناسان و سیاسیه‌كانی‌ عێراق به‌نده‌كانی‌ ده‌ستور به‌سیاسیانه‌ و به‌پێی‌ میزاجی‌ خۆیان لێكی‌ ده‌ده‌نه‌وه‌, بۆیه‌ بڕیاره‌كانی‌ په‌رله‌مان كورستان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم زیاتر موكوڕ ده‌كات".


706 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2017

بابەتی زیاتر