داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌مه‌رج به‌شداریی‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌


فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ماڵی‌ ئارام شێخ، محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌و بڕیاریاندا به‌مه‌رج به‌شداریی‌ دانیشتنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند: "وه‌ك فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كۆبووینه‌ته‌وه‌و بڕیارمانداوه‌ به‌ مه‌رج به‌شداریی‌ دانیشتنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بكه‌ین كه‌ بڕیاره‌ رۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت".
وتیشی‌ "مه‌رجه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ نابێت هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌كی‌ هه‌ستیاری‌ دژ به‌ كورد بخرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌ومه‌رجه‌ به‌شداریی‌ دانیشتنه‌كه‌ ده‌كه‌ین".


592 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2017

بابەتی زیاتر