داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: له‌جیهاندا له‌ 10 كه‌س یه‌كێكیان خواردنی پێویستی نیه‌



نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌جیهاندا له‌ 10 كه‌س یه‌كێكیان خواردنی پێویستی نیه‌ و له‌ ده‌یه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا ڕێژه‌ی برسێتی زیاتربووه‌.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ تازه‌ترین ڕاپۆرتیدا له‌باره‌ی برسێتی له‌ جیهان ده‌ڵێت ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی 815 ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا وه‌ك پێویست خواردنیان نه‌بووه‌ تا بیخۆن و له‌و ژماره‌یه‌ش 155 ملیۆن كه‌سیان منداڵن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ژێر 5 ساڵانه‌وه‌یه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ كه‌ پێنج ڕێكخراوی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یانكردووه‌ تێیدا هاتووه‌ 489 ملیۆن كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و ناوچه‌كانی‌ جه‌نگدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیشیان هه‌یه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئه‌مساڵ 38 ملیۆن برسی زیادبوون بۆسه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵی ڕابردوو وه‌ك كه‌سی برسی و نه‌بوونی خواردنی پێویست تۆماركرابوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ده‌ست برسێتیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ده‌ستیان به‌خواردن ناگات له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقان.

539 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2017

بابەتی زیاتر