Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌‌و یه‌ڵدرم دژایه‌تی‌ وڵاته‌كانیان بۆ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێم دووپاتكرده‌وه‌


هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاو عێراق له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا دژایه‌تی‌ خۆیان بۆ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه‌ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه‌، هاوكات یه‌ڵدرم داوای‌ له‌ عه‌بادی‌ كردووه‌ بۆ وازهێنانی هه‌رێم له‌ بڕیاره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بادی ڕایگه‌یاندووه‌ ڕیفراندۆم پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌و كۆمه‌ڵـگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیری‌ ناكات، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ له‌پێناو ئه‌نجامنه‌دانی‌ ڕیفراندۆم گشت هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕو درێژه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ده‌ن.

722 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2017

بابەتی زیاتر