داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق هه‌وڵی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانی‌ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌ده‌ن



ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ عێراقی‌ هه‌وڵی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانی‌ مه‌سعود بارزانی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌ده‌ن.
عه‌بدولسه‌لام مالیكی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌وڵی‌ داڕشتنی‌ ڕه‌شنووسێكدایه‌ كه‌ واژۆی‌ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی‌ له‌سه‌ربێت، به‌مه‌به‌ستی‌ ئاشكراكردنی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ مه‌سعود بارزانی‌ له‌ بانكه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق.

وتیشی‌ "واژۆی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق كۆده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌یده‌ینه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، تائه‌ویش بیكاته‌ بڕیارو ئاراسته‌ی‌ حكومه‌ت و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقی‌ بكات"، باسی‌ له‌وه‌شكرد بڕیاره‌كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ باڵیۆزخانه‌كانی‌ عێراق له‌ وڵاتانی‌ جیهان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سامانی‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی‌ و نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ هه‌رێم و نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ له‌سه‌ركارلادراوی‌ كه‌ركوك.

به‌وته‌ی‌ عه‌بدولسه‌لام مالیكی‌ پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان داواش له‌بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق ده‌كات وردبینی‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ بكات "كه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات كراون، به‌وپێیه‌ی‌ گومانی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌شێك له‌و پارانه‌ بۆكڕینی‌ چه‌ك و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان به‌كارهێنرابێت".


5433 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2017

بابەتی زیاتر