داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌ریتانیا پشتگیری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێم ناكات


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: به‌ریتانیا  پشتگیری له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: به‌ریتانیا  پشتگیری له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكات، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ نیازه‌  له‌25ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامیبدات.

وتیشی"یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌وا ده‌كات حكومه‌تی  به‌ریتانیا پشتگیری له‌و ڕیفراندۆمه‌ نه‌كات ئه‌وه‌یه‌، ریفراندۆمه‌كه‌ مه‌ترسی زیادكردنی ناسه‌مگیری له‌ناوچه‌كه‌دا لێده‌كرێت، هاوكات ئێمه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ تێكشكاندنی داعش چڕبكرێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ریتانیا پێشنیاری ئه‌نجامدانی وتوێژی نوێی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كردووه‌".

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وته‌بێژه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌ "پێویسته‌ دانوستانه‌كان  چاره‌سه‌ری هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی جێی ناكۆكی نێوان هه‌ردولا بكات، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پشتیوانی لێده‌كرێت. بۆیه‌ به‌ریتانیا داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات ئه‌م هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌وێته‌ دانوستانی جدییه‌وه‌".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: بڕیاره‌ 25ی ئه‌م مانگه‌، ریفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم  به‌ڕێوه‌بچێت، دوێنێ هه‌ینیش مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند، هیچ به‌دیلێكیان له‌باره‌ی ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆمه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و دوایناخه‌ن.

484 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2017

بابەتی زیاتر