Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌، ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێم به‌ یاریكردن به‌ ئاگر ناوده‌بات


حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێم به‌یاریكردن به‌ئاگر ناوده‌بات و ده‌ڵێت "له‌ئه‌گه‌ری‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ كورد له‌مه‌ترسیدان".

عه‌بادی‌ له‌دیمانه‌یه‌كی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم پێشێلكردنی‌ ده‌ستورو یاساو سنوره‌كانی‌ عێراقه‌، وتیشی‌ "به‌غدا ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا بكات به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستووری‌ عێراق".
عه‌بادی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا هه‌وڵی‌ به‌رپرسانی‌ كورد بۆئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم هاندانی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌و جیهانه‌ بۆ ده‌ستخستنه‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عێراق و به‌زاندنی‌ سنوره‌كانی‌.

وته‌كانی‌ عه‌بادی‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ ناوبراو له‌گه‌ڵ بیناڵی‌ یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا جه‌ختیان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم كرده‌وه‌، هاوكات ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ئاشكرایكرد: ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌تاووتوێكردنی‌ پرسی‌ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌، وتیشی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ بێ‌ ئه‌زموونی‌ سیاسییه‌.


494 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2017

بابەتی زیاتر