داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌ركۆماری عێراق داوای گفتوگۆی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

سه‌ركۆماری عێراق ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی سیاسی راده‌گه‌یه‌نێت و داوای گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیان.
 فوئاد مه‌عسوم سه‌ركۆماری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندرواێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ په‌یام نێردراوه‌ ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌مان به‌ قه‌یرانێكی سیاسییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دایه‌، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ درێژه‌ به‌ كاری هاوبه‌ش و هێنانه‌دی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان بكه‌ین. 
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ پێویست ده‌كات بانگه‌واز له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ تایبه‌تی نوێنه‌رانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن له‌ ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ئیتحادی بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی.
له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ركۆماری عێراق دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ به‌هۆی گرژییه‌كانی ڕاپرسیه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات له‌ نیویۆڕك و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ بری ئه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌شداریی ده‌كات.    

626 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر