داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

په‌رله‌مانی عێراق.. واژۆ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆكراوه‌ته‌وه‌


له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یان واژۆ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆكراوه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: له‌ داهاتوودا شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
نیازی میعمارئۆغڵو په‌رله‌مانتاری توركمان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ند، 74 په‌رله‌مانتار واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ژماره‌ی واژووكان بگه‌یه‌ننه‌ 200 واژوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ بڕیاری په‌رله‌مان ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.
نیازی میعمارئۆغڵو وتیشی كێشه‌ی كه‌ركووك به‌ له‌سه‌ركارلابردنی پارێزگار كۆتایی نایه‌ت، پێداگری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ له‌سه‌ر ریفراندۆم كێشه‌ی نوێی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ كه‌ركوك باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌ندرێت و، شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پارێزگاری كه‌ركووك، نه‌جمه‌ددین كه‌ریم-ی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیش بۆ له‌سه‌ركارلابردنی فواد مه‌عسوم سه‌ركۆماری عێراق به‌رده‌وامه‌.

288 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر