داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌ شاری هه‌ولێر كۆببێته‌وه‌


بڕیاره‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌ شاری هه‌ولێر كۆببێته‌وه‌ و به‌دیلی پێشنیازكراوی ولاَتانی‌ زلهێز بۆ ریفراندۆم تاوتوێ بكات.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نه‌نی‌ بالاَی ریفراندۆم رایگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كرێت، له‌نێویشیاندا ئه‌و به‌دیله‌ی كه‌ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش و چه‌ند وڵاتێك و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌بری ئه‌نجامدانی‌ ڕاپرسی پێشنیازیان كردووه‌.

سادق جه‌باری وتیشی پرسی لادانی پارێزگاری كه‌ركووك له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌وه‌ له‌لایه‌ن ریژنه‌ی‌ بالاَی ریفراندۆمه‌وه‌ به‌جدی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ دۆسیه‌ی‌ ریفراندۆمه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ عێراق باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان به‌دیلی ولاَتانی‌ زلهێز ریفراندۆم بریتییه‌ له‌ دواخستنی ڕیفراندۆم بۆ دوو ساڵ، له‌و ماوه‌یه‌شدا گفتوگۆی جددی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بخرێنه‌ڕوو، له‌برامبه‌رسدا ولاَتانی‌ زلهێز هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.


452 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر