Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌نگلادیش هاتوچۆی كۆچبه‌رانی‌ میانمار له‌ كه‌مپه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


حكومه‌تی‌ به‌نگلادیش هاتوچۆی كۆچبه‌رانی‌ موسڵمانی‌ میانمار له‌ كه‌مپه‌كاندا سنووردار و قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، خاوه‌ن شوقه‌كانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ شوێن به‌كرێ نه‌ده‌ن به‌ كۆچبه‌رانی موسڵمان. 

پۆلیسی‌ به‌نگلادیش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر كۆچبه‌رانی‌ رۆهینگا پێویسته‌ له‌و شوێنانه‌ بمێننه‌وه‌ كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌و به‌جێیان نه‌هێڵن و بۆیان نییه‌ له‌شوێنێكه‌وه‌ بچن بۆ شوێنێكی‌ دیكه‌ جگه‌ له‌و شوێنانانه‌ی‌ بۆیان دیاریكراوه‌، هه‌روه‌ها رێگه‌یان پێنادرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر خێزانێكی‌ نزیك یان هاوڕێكانیان كه‌بیانه‌وێت بژین.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلیسی به‌نگلادیش ده‌ڵێت رێگه‌ به‌ شۆفێری‌ پاسه‌كان و كۆمپانیاكانی‌ گواستنه‌وه‌ نادات كۆچبه‌ران بگوازنه‌وه‌، هه‌روه‌ها خاوه‌ن شوقه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ شوێن به‌كرێ نه‌ده‌ن به‌كۆچبه‌رانی میانمار.

مانگی رابردوو، جینۆسایدی موسڵمانانی‌ بۆرما له‌لایه‌ن سوپا و بوزیه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا 400 هه‌زار كه‌س له‌ موسڵمانانی رۆهینگا ئاواره‌ی به‌نگلادیش بوون، به‌وه‌ش ژماره‌ی ته‌واوی مسوڵمانانی ئاواره‌ی رۆهینگا له‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 770 هه‌زار كه‌س.


791 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر