داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ناتۆ: له‌سه‌ر گرژییه‌كانی ئه‌مریكاو كۆریا، چاوه‌ڕوانی‌ چاره‌سه‌رێكی سیاسین


كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركانه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ربازیی ناتۆ له‌ تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ناتۆ دا ڕووینه‌داوه‌. 
جه‌نه‌راڵ پیته‌ر پاڤڵ سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌ربازیی ناتۆ و باردیل كۆڵكاكو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌لبانیا، له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد. 

جه‌نه‌راڵ پیته‌ر پاڤڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ناتۆ رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویست بوو تاوتوێیان بكات و له‌ میانی دانیشتنه‌كانیشدا باسی ئاسته‌نگه‌ جۆراوجۆره‌كان كران. 
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌ربازیی ناتۆ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌ندامێتیی وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ په‌یمانی ناتۆدا و رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانییه‌كه‌ جه‌ختی له‌ "سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه‌" كرده‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا له‌ئارادا نیه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌ربازیی ناتۆ وتی‌ "چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستخستنی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی پێویست ده‌كه‌ین له‌وباره‌یه‌وه‌".

410 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر