داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ دوو به‌رپرسی‌ باڵای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات




ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/9/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، پێشوازیی كرد له‌ (جۆرجی بوستن) جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێڕاق‌ و (ڕیكاردۆ رۆدیكیز) به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا.

مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كرد بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی دۆستانه‌یان كه‌ پێشكه‌شی گه‌لانی عێڕاق‌و كوردستانیان كردوه‌و ده‌وری باشیان هه‌بوه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی ڕیفراندۆم نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا به‌رانبه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌م كات‌و ساته‌دا به‌كارێكی نادروستی زانیی‌و، گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ گفت‌وگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌چاره‌سه‌رزانیی.

له‌ وه‌ڵامدا سه‌باره‌ت به‌ پرسی ڕیفراندۆم مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕاگه‌یاند كه‌ گه‌لی كورد وه‌ك باقی گه‌لانی دیكه‌ مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی كیان‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێ‌‌و به‌تێكڕای مافه‌كانی خۆی بگات، بۆ گه‌یشتن به‌و مافه‌ش پێویسته‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان له‌شوێنی خۆی بگیرێته‌ به‌ر.

هاوكات جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سوپاسی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد بۆ تێڕوانین‌و سه‌رنجه‌كانی له‌پێناو گه‌یشتن به‌مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد.

1061 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر