داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

واده‌ی خۆتۆماركردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان درێژكرایه‌وه‌


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی، واده‌ی تۆماركردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم درێژكرده‌وه‌.

شیروان زرار وته‌بێژی‌  كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان،  به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند، واده‌ی تۆماركردنی قه‌واره‌سیاسییه‌كان بۆ 28ی ئه‌م مانگه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌.
وته‌بێژی‌  كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، وتیشی‌ "سبه‌ینێ ئه‌و واده‌یه‌ ته‌واو ده‌بوو كه‌ كۆمسیۆن بۆ تۆماركردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماریكردبوو، به‌ڵام كۆمسیۆن بۆ ماوه‌ی 10رۆژ ماوه‌كه‌ی درێژكرده‌وه‌".

هه‌روه‌ها، كۆمسیۆن، بڕیاریداوه‌، پرۆسه‌ی خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، تا 3ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وامبێت، كه‌ له‌ 3ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.
بڕیاره‌ له‌رۆژی 1ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ،  هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت.


509 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر