داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مامۆستا عه‌لی باپیرو كونسوڵی كۆماری‌ ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه‌



ئه‌مڕۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ ئاغای‌ عیبادیی كونسوڵی‌ گشتیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر.
له‌و دیداره‌دا باسوخواس له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌و هه‌رێمی‌ كوردستان كرا، كه‌ له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ هه‌ردوولا لێیان به‌هره‌مه‌ند بوون‌و خراونه‌ته‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانه‌وه‌.

له‌ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌دا وه‌فدی میوان هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانی له‌مه‌ڕ ڕیفراندۆمی‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپاتكرده‌وه‌، كه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی به‌كارێكی‌ باشی نازانێ‌‌و له‌م كات‌و ساته‌دا دژی ده‌وه‌ستێته‌وه‌، به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشیان چه‌ندینجار ئاگاداركردۆته‌وه‌.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رچوار پارچه‌ی‌ كوردستان كرده‌وه‌و، سه‌ربه‌خۆیی به‌ مافی‌ ڕه‌وای‌ گه‌لی كوردو هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی‌ زانی.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هه‌ر باس‌و پرسێك كه‌ مایه‌ی‌ بیروڕای‌ جیاواز بێت، ده‌كرێ به‌ دیالۆگی‌ بنیاتنه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكرێ‌و ڕێگه‌ به‌ فراوانكردنی‌ جیاوازییه‌كان نه‌درێ.

955 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر