داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم، به‌دیلی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تكرده‌وه‌


ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌دیلی وڵاتانی‌ زلهێزی بۆ دواخستنی‌ ڕاپرسی ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ڕیفراندۆم له‌ واده‌ی‌ خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت.

ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی، كۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌ی تائێستا خراونه‌ته‌ڕوو ئه‌و گرنتییه‌ پێویستانه‌ی تێدا نییه‌ كه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی و بڕوای گه‌له‌كه‌مان بێت، بۆیه‌ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای ریفراندۆم كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌و پێشنیارانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان كراون و هه‌وڵ و بایه‌خپێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵسه‌نگێندران. 

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای ریفراندۆمدا هاتووه‌ پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌كاتی‌ خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت و له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌ ڕووحیه‌تێكی به‌رپرسانه‌وه‌ درێژه‌ به‌ پرۆسه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌درێت.


659 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر