Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چالاكوانێكی‌ بواری‌ كه‌مئه‌ندامان به‌ ڕووداوی‌ هات‌و چۆ گیانی‌ له‌ده‌ستدا

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، 17ی‌ 9ی‌ 2017، عه‌بدوڵڵا مه‌سۆیی‌، چالاكوانی‌ بواری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و ناڕه‌زایی‌‌و خۆپیشاندانه‌كان گیانی‌ له‌ده‌ستدا، به‌ پێی‌ وته‌ی‌ هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن، برای‌ ئه‌و چالاكوانه‌ هۆكاری‌ مردنه‌كه‌ی‌ به‌ ڕووداوی‌ هات‌و چۆ بووه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بانه‌كه‌ی‌.

عه‌بدوڵڵا مه‌سۆیی‌، خوێندكاری‌ پۆلی‌ 11ی‌ ئاماده‌یی‌ بوو، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ناڕه‌زاییه‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان‌و هاووڵاتیاندا زۆر چالاك بوو، به‌رده‌وام به‌شداری كارای‌ ده‌كرد، له‌ باره‌ی‌ گیان له‌ده‌ستدانییه‌وه‌، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ وێنه‌یه‌كی‌ خۆی‌‌و ئه‌وی‌ داناوه‌و نووسیویه‌تی‌: " ئیتر هیچ تیلێكم له‌ تۆوه‌ پێناگات، نه‌ تۆ هه‌واڵ‌و نه‌ من هه‌واڵ، نه‌تۆ سه‌ردان‌و نه‌ من سه‌ردان، ئیتر دیدار كه‌وته‌ قیامه‌ت"

1804 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2017

بابەتی زیاتر