داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمپانیای‌ رۆزنه‌فتی‌ روسی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد



كۆمپانیای‌ رۆزنه‌فتی‌ روسی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد، كه‌ به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ كۆمپانیاكه‌ بۆریی‌ هه‌نارده‌ی‌ گازی‌ سروشتی‌ بۆ توركیا ڕاده‌كێشێت.
به‌پێی دوو سه‌رچاوه‌ی‌ نزیك له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز، وه‌به‌رهێنانه‌كانی‌ رۆزنه‌فت بۆ راكێشانی‌ هێڵی‌ بۆری‌ گازی‌ سروشتی‌، ده‌گاته‌ زیاتر له‌ ملیارێك دۆلار
پێشبینیده‌كرێت ئه‌و بۆرییه‌ توانای‌ هه‌نارده‌كردنی‌ ساڵانه‌ی‌ بگاته‌ 30 ملیار مه‌تر سێجا گازی‌ سروشتی‌.
ئه‌و بڕه‌ كه‌ رۆزنه‌فت ده‌یه‌وێت به‌یارمه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌نارده‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ بكات، له‌سه‌دا شه‌شی‌ كۆی‌ پێداویستی‌ ئه‌وروپا بۆ گازی‌ سروشتی‌ پێكده‌هێنێت
بۆرییه‌كه‌ له‌ساڵی‌ 2019 ده‌ست به‌دروستكردنی‌ ده‌كرێت بۆ به‌كارهێنانی‌ ناوخۆیی له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی‌ هه‌نارده‌كردن له‌ساڵی‌ 2020.


331 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2017

بابەتی زیاتر