داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری راگرتنی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد



دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عێراق دژی ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێم بریارێك ده‌رده‌كات‌و داوای‌ راگرتنی‌ سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانی‌ ڕیفراندۆم ده‌كات.
بریاره‌كه‌ی‌ ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كه‌ به‌رواری‌ 19ی‌ ئه‌یلولی‌ له‌سه‌ره‌ ، بڕیاریدا به‌ راگرتنی رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه‌ ده‌ستورییه‌ یان نا . 
دادگای باڵای فیدراڵی له‌ بریاره‌كه‌یدا، ئاشكرایكرد كه‌ دادگای ناوبراو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجامداوه‌ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و سكاڵاو داواكارییانه‌ی كه‌ پێشكه‌شیان كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی تر كه‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌".
دادگای فیدراڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌پاش تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه‌ بڕیاردرا به‌ راگرتنی سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25ی ئه‌یلولدا ئه‌نجامبدرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌ ده‌ستورییه‌ یان نا".


442 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2017

بابەتی زیاتر