Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له‌ كونسوڵی میسر له‌هه‌ولێر كرد


ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند: گه‌لی‌ كوردیش مافی‌ خۆیه‌تی‌ خاوه‌نی‌ كیان و ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ بێت و، چاره‌نووسی‌ خۆی‌ دیاری‌ بكات.

ئه‌مڕۆ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، پێشوازیی‌ له‌ عومه‌ر فه‌همی‌ كونسووڵی‌ میسر له‌ هه‌ولێر كرد.
له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ پێگه‌ی‌ زانستی‌ و سیاسیی‌ وڵاتی‌ میسر له‌ ناوچه‌كه‌دا كرا.
له‌ ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌شدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و میسر و، په‌ره‌پێدانی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هه‌ردوولا كرا.
هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و كونسووڵی‌ میسر باس له‌ پێشهاته‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ كرا. مامۆستا عه‌لی‌ باپیر تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی‌ له‌ ڕابردوو و ئێستاشدا له‌ سایه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ر كورد هاتوون.
ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ "گه‌لی‌ كوردیش مافی‌ خۆیه‌تی‌ خاوه‌نی‌ كیان و ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ بێت و، خۆی‌ چاره‌نووسی‌ دیاری‌ بكات".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ كونسووڵی‌ میسر ڕێز و هاوسۆزیی‌ خۆی‌ بۆ گه‌لی‌ كورد پیشان دا.

773 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2017

بابەتی زیاتر