داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌ره‌ی توركمانی: له‌به‌رانبه‌ر دواخستنی ڕیفراندۆم نابێت سازش بۆ بارزانی بكرێت


سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانیی عێراقی ڕایگه‌یاند: جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دواخستنی‌ ڕیفراندۆمدا سازش بۆ مه‌سعوود بارزانی نه‌كرێت.

ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانیی عێراقی، ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و پرسی‌ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمیان تاوتوێ‌ كردووه‌.

سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ڕایگه‌یاند: داوایان له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دواخستنی ڕیفراندۆم، بژارده‌ و گرنتییه‌ك نه‌ده‌نه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌بێته‌ هۆی نیگه‌رانكردنی توركمانه‌كان.

ئه‌رشه‌د ساڵحی وتیشی‌ "باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ داواكارییه‌كیان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد "به‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكایان وتووه‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ له‌ به‌رامبه‌ر دواخستنی ڕیفراندۆم سازش بۆ بارزانی نه‌كرێت".
وتیشی‌ "ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ناوچه‌ی ئه‌وانن، بۆیه‌ تێبینی خۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بژاردانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو".


1154 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2017

بابەتی زیاتر