داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ به‌ریتانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر


وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ به‌ریتانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانیدا كۆبووه‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ به‌غدا دژایه‌تیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ ڕیفراندۆم دووپاتكرده‌وه‌.

پاش سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مایكڵ فاڵۆن وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.
له‌ ئێستادا مایكڵ فاڵۆن له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی‌ له‌ پیرمام له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ ڕیفراندۆم و دوایین پێشهاتی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش تاوتوێ‌ ده‌كرێن.

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ مایكڵ فاڵۆن به‌ سه‌رانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عێراق پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ تاوتوێ‌ كرد.
ناوبراو له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند: پابه‌ندن به‌ پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی‌ و سه‌روه‌ریی‌ خاكی‌ عێراقه‌وه‌.

وتیشی‌ "بۆ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ دژایه‌تیی‌ به‌ریتانیا بۆ ڕیفراندۆم و داوای‌ وازهێنان له‌و بابه‌ته‌ سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كات".

627 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2017

بابەتی زیاتر