داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ژماره‌یه‌ك بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر حه‌ویجه‌دا فڕیداوه‌ته‌ خواره‌وه‌


شانه‌ی رایگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر قه‌زای حه‌ویجه‌ و ده‌ورووبه‌ری فڕیداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ تیایدا داوا له‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌و ناوچانه‌ كراوه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن.
له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ شانه‌كه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ فڕۆكه‌كانی سه‌ربه‌ هێزی ئاسمانی عێراق،بڵاوكراوه‌كانیان به‌سه‌ر ناوه‌ندی قه‌زای حه‌ویجه‌ و ناحییه‌كانی ریاز، عه‌باسی، زاب و ره‌شاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ به‌شی رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای شه‌رگات سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، فڕێداوه‌ته‌خواره‌وه‌.
به‌ پێی روونكردنه‌وه‌كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كاندا به‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ راگه‌یانراوه‌ كه‌ كاتی رزگاركردنیان له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی‌ داعش نزیكبووه‌ته‌وه‌.
هه‌ر له‌و بڵاوكراوه‌كاندا، هۆشداری كۆتایی دراوه‌ته‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌و ناوچانه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن یان ده‌كوژرێن.
ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ بڵاوكراوه‌كانیان بۆ فرێدراوه‌ته‌خواره‌وه‌، هێشتا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدان.

221 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2017

بابەتی زیاتر