داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مه‌سعود بارزانی: به‌بێ گرێنتی نێوده‌وڵه‌تی ریفراندۆم دواناخرێت


مه‌سعوود بارزانی‌ ڕایگه‌یاند: به‌بێ گرێنتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و ئاماده‌یی‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌، ڕیفراندۆم دوا ناخرێت.

ئێواره‌ی‌ دوێنێ مایكڵ فاڵۆن وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا پاش سه‌ردانی‌ بۆ به‌غدا، گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ پێشوازیی‌ لێ‌ كرا.
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا له‌ پیرمام له‌گه‌ڵ بازانی‌ كۆبووه‌وه‌ و پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا داوای‌ دواخستنی‌ ڕیفراندۆمی‌ له‌ به‌رانبه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌.
له‌ به‌رانبه‌ردا مه‌سعوود بارزانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌: ئه‌و به‌دیلانه‌ی تا ئێستا خراونه‌ته‌ ڕوو، گرێنتیی گفتوگۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و، ئاماده‌یی به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی تێدا نه‌بووه‌.

بارزانی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌بێ گرێنتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و ئاماده‌یی‌ به‌غدا له‌ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان، ڕیفراندۆم دوا ناخرێت".
مه‌سعوود بارزانی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یی ده‌رببڕێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی، ئه‌وكاته‌ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان دوابڕیاری خۆی ده‌دات".

هاوكات له‌سه‌ر هه‌مان پرس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌وڵێكی گونجاو نییه‌.

ژان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كه‌ بۆ به‌شداریی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری نیویۆركه‌، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و له‌باره‌ی راپرسی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازی دانوستانی له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند له‌ ده‌ستووری عێراقدا خاڵی زۆر گرنگ له‌سه‌ر ئۆتۆنۆمی هه‌یه‌ و پێویسته‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ به‌ رێگه‌ی دیالۆگ بپارێزرێت.

له‌و كاته‌وه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و چه‌ند حزبێكی دیكه‌ بریاری ریفراندۆمیان داوه‌ زۆرترین كاردانه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی‌ لێكه‌وتوه‌ و ولاَتانی‌ زلهێزی جیهان دژایه‌تی‌ خۆیان بۆ پرۆسه‌كه‌ راگه‌یاندوه‌ و جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌.


652 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2017

بابەتی زیاتر