داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم: دادگای فیدراڵی عێراق بێلایه‌ن نییه‌و به‌ سیاسی كراوه‌


وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ راگرتنی ریفراندۆم بڕیارێكی بێلایه‌ن نییه‌ و دادگاكه‌ به‌ سیاسی كراوه‌.

سه‌فین دزه‌یی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ رێز له‌ ئه‌ندامانی دادگای باڵا ده‌گرین، به‌ڵام پێمان وایه‌ بڕیارێكی بێلایه‌ن له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دراوه‌، چونكه‌ چه‌ندین دۆسیه‌یان پێشكه‌ش به‌و دادگایه‌ كردووه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی دۆسیه‌ گرنگه‌كانی وه‌رنه‌گرتووه‌، كه‌چی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ بڕیارێكی خێرای وه‌رگرت.

سه‌فین دزه‌یی وتیشی پێویسته‌ هه‌ر بڕیارێك یاخود یاسایه‌ك كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌چێت، ده‌بێت له‌ دادگای فیدراڵی عێراق بناسرێت به‌لاَم له‌ ئێستادا دادگای فیدراڵی بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و كراوه‌ به‌ سیاسی
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ولاَتانی‌ دراوسێ به‌رامبه‌ر به‌ راپرسی، سه‌فین دزه‌یی وتی‌ زۆر به‌ باشی نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ له‌مه‌ڕ ریفراندۆم تێده‌گه‌ین، بۆ دیالۆگ ده‌رگامان به‌ رووی به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ دانه‌خستووه‌. 


450 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2017

بابەتی زیاتر