داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

روحانی: له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی؛ ئه‌مریكا باجی قورس ده‌دات


حه‌سه‌ن روحانی سه‌ركۆماری ئێران، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، ده‌ستبه‌رداری رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێراندا بێت ، ئه‌وا ئه‌مریكا "باجی قورس"ی ئه‌و وازهێنانه‌ ده‌دات. 

حه‌سه‌ن روحانی كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆركه‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی‌ رایگه‌یاند''هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، باجی قورسی بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت، به‌ سوودی ئه‌مریكییه‌كان ته‌واونابێت، هه‌ربۆیه‌ پێموایه‌ خوازیاری دانی باجێكی ئه‌وه‌نده‌ قورس نیین''.   

سه‌ركۆماری ئێران ئاشكراشیكرد له‌ حاڵه‌تی ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌، متمانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كه‌مده‌بێته‌وه‌ و وتی: ''به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ پێشبینینه‌كراوه‌كانی تره‌مپ، ئێمه‌ش بیرمان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی چه‌ند توندمان هه‌بێت''.    

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌رچوون له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ ئێران كردبوو ئه‌گه‌ر رێگه‌ نه‌درێت پشكنه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناوچه‌ سه‌ربازییه‌كان و بنكه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ نه‌پشكنن

332 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2017

بابەتی زیاتر